“بڵاوکردنەوەی دەنگۆی دەستپێکردنەوەی کۆچی گەنجان مەبەستی لە پشتە”

سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان رایدەگەیەنێت، دەنگۆی دەستپێکردنەوەی لێشاوی کۆچی گەنجان بۆ ئەوروپا دوورە لە راستییەوە و بڵاوکردنەوەشی مەبەستی سیاسیی لە پشتە.

بەکر عەلی سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ماوەی چەند رۆژێکە دەنگۆ و هەواڵی وا بڵاوکراوەتەوە کە لێشاوی کۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات دەستیپێکردووەتەوە و بە تایبەت لە سنووری راپەڕین، سەرلەبەری ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەم لە دەڤەری راپەڕین هەم لە ناوچەکانی دیکەی هەرێم کۆچ بۆ وڵاتانی دەرەوە هەر هەبووە و تا ئێستاش بەردەوامە، بەڵام ئەو ژمارانەی باسدەکرێن بەو شێوەیە نین.

وتیشی، بە دڵنیاییەوە بڵاوکردنەوەی ئەو زانیارییانە بەو شێوە ناڕاستە مەبەستی سیاسیی لە پشتە و بۆ لێدانە لە دەسەڵاتی ناوچەیەک و شارێک و بە گرنگ دانانی ناوچە و شارێکی دیکەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە هەوڵی سەرخستنی لێکتێگەیشتن بدرێت بۆ گەیشتن بە حکومەتێکی بەهێز

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ د. ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی و سەرۆکوەزیرانی…
Total
0
Share