450 کەس بەهۆی یادی عاشوراوە برینداربوون

لە قەزای خورماتوو، بەھۆی لێدانی شمشێر و قەمەوە 450 کەس برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، هەندێک لە بریندارەکان لەشوێنی رێوڕەسمەکان چارەسەر دەکرێن و هەندێکیشیان رەوانەی نەخۆشخانەی قەزاکە و بنکە تەندروستییەکانی خورماتوو دەکرێن.

هەر بەپێی زانیارییەکان، بەشێک لە بریندارەکان چارەسەرکراون و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

تیمە تەندروستییە گەڕۆکەکان بە بەردەوامی لە شوێنی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکانی عاشورا لە قەزاکە دەسوڕێنەوە و هاوکاریی برینداران دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: هەوڵدەدەین پێش هاتنی وەرزی سەرما بەغداد نەوت بۆ هاوڵاتییانی هەرێم بنێرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، داوایان لە وەزارەتی نەوتی عێراق کردووە نەوتی سپی بۆ هاوڵاتییانی هەرێم دابینبکات و…
Total
0
Share