کەشناسیی هەرێم: خێرایی با ئاسایی دەبێتەوە

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان بەگشتى ساماڵ دەبێت، خێراى با لەسەرخۆ-مامناوەند 10 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت لەکاتژمێرێکدا، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرزدەبێتەوە.

دەشڵێت، سبەی دوو شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، خێراى با لەسەر خۆ-مامناوەند 10بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پیشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی
دهۆک : 38 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 38 پلەی سیلیزی
سۆران : 36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان :41 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە مانگێکدا نزیکەی دوو هەزار نەخۆش لە نەخۆشخانەی هەرس و جگەر بینراون

تەندروستیی سلێمانی، رایگەیاند، مانگی رابردوو 1,733 نەخۆش لە نەخۆشخانەی هەرس و جگەر بینراون. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

نوخشە ناسیح: پێشتر بافڵ جەلال تاڵەبانی پێی راگەیاندین پرسی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە پەرلەمان تێدەپەرێت

نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی دەكەین كە چەندینجار بۆ…
Total
0
Share