سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی: بەشێکی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بەربەست دەکرێت

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، ڕایگەیاند، بەهۆکاری نۆژەنکردنەوە بەشێکی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بەربەست دەکرێت.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، ڕایگەیاند، ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران دەکەینەوە لە چوارچێوەی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و چاکسازیی شەقامەکانی شار، ئەمڕۆ پێنجشەممە پاش کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ دەست بە کاری بڕین و هەڵگرتنەوەی بەشە خراپبووەکانی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە مەودای نزیک مزگەوتی ئەحمەد حاجی عەلی بە ئاڕاستەی چوارڕیانی سەرچنار دەکرێت بەمەبەستی ئامادەکردنیان بۆ سەرلەنوێ قیرتاوکردن.

دەشڵێت، بۆ ئاسانکردنی جێبەجێکردنی کارەکان، ڕۆژی هەینی بەشێک لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە مەودای کارکردندا بەربەستدەکرێت، هەروەها شۆفێران دەتوانن شەقامی خزمەتگوزاریی مزگەوتی ئەحمەد حاجی عەلی وەک ڕێگای جێگرەوە بەکاربهێنن.

ئەوەش دەڵێت، داوا لە هاوڵاتییان و شۆفێران دەکەین هاوکار و هەماهەنگی تیمەکانمان بن و ڕێنماییەکانی هاتوچۆ پەیڕەوبکەن بۆ ئەوەی کارەکان بە خێرایی و سەرکەوتوویی تەواوبکرێن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی گەرمیان: شۆفێری ماتۆڕسکیلێک بـ.ـریندارە و توانای قسەکردنی نییە، داوا لە کەسوکارەکەی دەکەین سەردانی نەخۆشخانە بکەن

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، کەسێک تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە و ناتوانێت قسەبکات، داوا لە کەسوکاری دەکات بە هانایەوە…
Total
0
Share