ئیلۆن مەسک حزبێکی نوێی دامەزراند

ئیلۆن مەسک، دامەزرێنەری کۆمپانیای تێسلا و سپەیس ئێکس، دامەزراندنی پارتێکی سیاسیی نوێی بە ناوی “پارتی ئەمریکا” راگەیاند.

رۆژی هەینی، هاوکات لەگەڵ رۆژی سەربەخۆیی ئەمریکا، مەسک راپرسییەکی لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس بڵاوکردەوە سەبارەت بە بیرۆکەی دامەزراندنی پارتێکی سیاسیی نوێ، لە ئەنجامدا، لە یەک ملیۆن و 200 هەزار بەشداربوو، %65ـیان پشتگیرییان لە بیرۆکەکە کرد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆش بە کاتی کوردستان، مەسک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، “ئەمڕۆ پارتی ئەمریکا دامەزرا، بۆ ئەوەی ئازادیتان بۆ بگەڕێنێتەوە”.

ئەم ڕاگەیاندنە هاوکاتە لەگەڵ پەرەسەندنی ناڕەزایی و رەخنەکانی ئەو ملیاردێرە ئەمریکییە لە سیاسەتی وڵاتەکە، بەتایبەتیش ناڕەزایی ناوبراو لەبارەی پرۆژەیاسای بودجە کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە پێشکەشکرا.

مەسک هاوپەیمانێکی نزیکی دۆناڵد ترەمپ بوو، لە ساڵی 2024ـدا، بەشداریی لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا کرد و پاش سەرکەوتنی ترەمپ، بۆ ماوەیەک، وەزیری کارامەیی و خەرجییە فیدراڵییەکان بوو، بەڵام لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا، پەیوەندییەکانی نێوانیان لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا بەرەو خراپی رۆیشت و، لەو پۆستەدا لابرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیامنێرانی بێسنوور ژمارەیەكی پێوانەیی ڕۆژنامەنووسانی دەستگیركراو لە جیهاندا ‏ڕادەگەیەنێت

ڕێكخراوی پەیامنێرانی بێسنوور دەڵێت، 488 كارمەندی بواری میدیا لەئێستادا لەسەر ‏ئاستی جیهان دەستبەسەرن، كە ژمارەیەكی پێوانەییە، بەڵام لەمساڵدا…
زیاتر ببینە

لوبنان.. خۆپیشاندان دەستیپێكردەوە و خۆپیشاندەران سەرجەم ڕێگاكانی وڵاتەكەیان داخست

خۆپیشاندانی بەرفراوان لە لوبنان دەستیپێكردەوە و خۆپیشاندەران لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە هەموو ڕێگاكانی وڵاتەكەیان داخستووە. هۆكاری خۆپیشاندانەكە، دەربڕینی ناڕەزایەتییە…
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایش کۆبوونەوەیەکی نائاسایی سازدەکات

لەسەر داوای سویسرا ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەیەکی لەناکاوی نائاسایی کراوە ئەنجامدەدات. لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست…
Total
0
Share