سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رەنگە لە چەند رۆژی داهاتوودا رێککەوتنێک لەبارەی غەززەوە هەبێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، پێشوازی لە هەڵوێستی حەماس دەکەم و ئەوە شتێکی دڵخۆشکەرە کە رایگەیاندووە بە رۆحێکی ئەرێنی وەڵامی پێشنیازی ئاگربەستی داوەتەوە.
وتیشی، “رەنگە لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا رێککەوتنێک لەبارەی غەززەوە هەبێت، بەڵام زانیاریی وردم لەسەر دانوستاندنەکان نییە”.
سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەشکرد، “پێویستە شتێک لەبارەی غەززەوە بکەین، پارە و هاوکارییەکی زۆریان بۆ دەنێرین.”