غەریب ئەحمەد: 9 ی مانگ پشووی پەرلەمان کۆتایی دێت

دوای دوو مانگ لە پشووی وەرزی ئەنجومەنی نوێنەران، بڕیارە لە 9 ی ئەم مانگەوە کۆتایی بێت.

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەرووی یاساییەوە لە 9 ی تەمموزەوە پشووی ئەنجومەنەکە کۆتایی دێت و دانیشتنە ئاساییەکان دەستپێدەکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، چەندین پرۆژە یاسا و پرۆژەی هەمواری یاسا و دەقی رێککەوتنی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دیکە لە چەندین بواری جیاوازدا لەسەر مێزی ئەنجومەنی نوێنەرانن و پێویستە لەگەڵ کۆتاییهاتنی پشووەکە یەکلاییبکرێنەوە و دەنگیان لەسەربدرێت.

جەختیشیکردەوە، وەک فراکسیۆنە کوردییەکان چاوەڕێی سەرۆکایەتیی پەرلەمانین بەرنامەی کۆبوونەوە دابنێن بە دڵنیایی بەشداریی دەکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: ماوەی سێ رۆژە هیچ حاڵەتێکی نوێی توشبوونی ئاژەڵان بە نەخۆشی تۆمارنەکراوە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایدەگەیەنێت، ماوەی سێ رۆژە هیچ حاڵەتێکی نوێی توشبوون و مرداربوونەوە لەناو گامێش، مانگا و ئاژەڵاندا…
Total
0
Share