کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی دەستیپێکرد

کەمێک لەمەوبەر، کۆبوونەوەی هەردوو وەفدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام دەستیپێکرد.

ئەندامانی وەفدی یەکێتی بریتین لە قوباد تاڵەبانی [کە سەرۆکایەتیی وەفدەکە دەکات]، رێواز فایەق، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و ئامانج رەحیم؛ هەروەها ئەندامانی وەفدی پارتی بریتین لە هۆشیار زێباری [کە سەرۆکایەتیی وەفدەکە دەکات]، پشتیوان سادق و دڵشاد شەهاب.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دوو پرسی سەرەکی دەکرێت، کە ئەمانەی خوارەوەن:

– پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

– پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەر بەڵێنێکمان بە خەڵکە خۆشەویستەکەی خۆمان دابێت جێبەجێیدەکەین

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، هەر بەڵێنێکمان بە خەڵکە خۆشەویستەکەی خۆمان دابێت جێبەجێیدەکەین. بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی…
زیاتر ببینە

یەکێتیی هاوردە و هەناردەکاران: وەک شوێنگرەوەی ئۆکرانیا لە ئەرمینیاوە کاڵا هاوردە دەکەین

یەکێتیی هاوردە و هەناردەکارانی کوردستان، ئەمڕۆ لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئەرمینیا سەبارەت بە پەیوەندییە بازرگانییەکان کۆبووەوە و ڕایگەیاند، هەوڵدەدەن…
Total
0
Share