راگەیەندراوێك لە هێزەكانی كۆماندۆی كوردستانەوە

هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، “بنكەی تەندروستیی خێرخوازیی بابەگوڕگوڕی 24 كاتژمێری بچووك لە بینا، بەڵام خزمەتێكی گەورە و وەك كۆماندۆی كوردستان، باوەڕمان وایە لەپێناو خاك و خەڵك هیچ شتێك نابێتە بەربەست و رێگر بۆ خزمەتكردن و هەمیشە دەتوانین لەپانتاییەكی بەرفراوان خزمەتبكەین”.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بنكەی تەندروستیی خێرخوازیی بابەگوڕگوڕی 24 كاتژمێری بە چەند كارمەندێكی كەمەوە خزمەتێكی گەورە پێشكەش بەخ ەڵكی سنوورەكە و دەوروبەری دەكات.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بەپێی ئامارێكی تیمی تەندروستیی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان لە بنكەی تەندروستیی خێرخوازیی بابەگوڕگوڕی 24 كاتژمێری لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 20 هەزار نەخۆش لە ناوچە جیاوازەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و قەزای سەیدسادق و شارەزوور و هەورامان سەردانی بنكەكەیانی كردووە.

هەر بەپێی ئامارەكە، لە ماوەی 1ی كانوونی دووەمی 2025 تا 30ی حوزەیرانی 2025 سەردانكردن لە بنكەكەیان 20 هەزار و 771 نەخۆش تۆماركراون و لەو ژمارەیەش هەزار و 500 نەخۆشیان حاڵەتی كتووپڕبوون، كە بە زۆری بریتیبوون لە رووداوەكانی هاتوچۆ و پێوەدانی مار و دووپشك و مێرووە زیان بەخشتەكان، لەگەڵ سووتاوی و شكان و گەشكەی منداڵ.

بنكەی تەندروستیی خێرخوازیی بابەگوڕگوڕی 24 كاتژمێری یەكێكە لە زنجیرەی كارە خێرخوازییەكانی كۆماندۆی كوردستان و هاوشان لەگەڵ بنكەی “تەندروستیی قادركەرەم” بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتییانی سنوورەكە بەردەوام لە ئەركدان و لەم كارە خێرخوازیانەی لە ناوچە جیاجیاكانی كوردستان بەردەوامدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share