30ی حوزەیرانی هەموو ساڵێک بە رۆژی جیهانیی کاری پەرلەمانتاری دیاریکراوە.
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژەکەی دیاریکردووە، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی پەیوەندیی نێوان پەرلەمانتاران و هاوڵاتییانی ئاسایی لە هەر کۆمەڵگەیەکدا.
دیپلۆماسیی پەرلەمانی ئامرازێکە بۆ دروستکردنی پەیوەندی و بەرزکردنەوەی هاوکاریی پەرلەمان و پەرلەمانتاران بۆ هاوڵاتییان.
زۆرێک لە پەرلەمانەکان هانی ئەندامەکانیان دەدەن بۆ بەشداریکردن لە رێکخراوە پەرلەمانییە نێودەوڵەتییەکان و ئاڵوگۆڕی دوولایەنە و دەستپێشخەرییەکانی دیکەی دیپلۆماسی پەرلەمانی، بەمشێوەیە پەرلەمانتاران دەتوانن نوێنەرایەتیی وڵاتەکانیان بکەن و گفتوگۆ و هاوکاری لەگەڵ هاوتاکانیان لە وڵاتانی دیکەوە بەرەوپێش ببەن و کار بۆ دروستکردنی کۆدەنگی لەسەر پرسە نێودەوڵەتییەکان بکەن.