لە لافاوەکەی ئیستانبوڵدا سێ کەس خنکان

بەهۆی ئەو لافاوەی شەوی رابردوو ئیستانبوڵی تورکیای گرتەوە سێ کەس خنکان و زیانی زۆری ماددیی زۆریشی لێکەوتەوە.

بەپێی میدیا تورکییەکان، لافاوەکە لە ئێوارەی دوێنێوە بەشێک لە ناوچەکانی ئیستانبوڵی گرتووەتەوە، بەهۆیەوە ئاوی لافاو چووەتە ناو ماڵێكەوە و دوو ئەندامی خێزانەکە خنکاون و تا ئێستا تەرمی کەسی سێیەم نەدۆزراوەتەوە.

هاوکات هەر لەکاتی لافاوەکەدا سێ هەزار کەس پەیوەندییان بە دامەزراوەکانی بەهاناوەچوون کردووە.

پێشبینی دەکرێت بارانبارین ئەمڕۆش بەردەوام بێت بۆ ئەو مەبەستەش هۆشداریی بە هاوڵاتییانی شارەکە دراوە.

بابەتی پێشتر

خوێندنی باڵای هەرێم هۆشداری دەداتە خوێندکاران

بابەتی دواتر

لە دوو هەفتەی رابردوودا رێژەی سکچوون و رشانەوە لە سلێمانی زیادیکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تاڵیبان دەڵێت بەشێک لە فڕۆکەخانەی کابولمان کۆنترۆڵکردووە و پنتاگۆن ڕەتیدەکاتەوە

بزوتنەوەی تاڵیبان ئاشکرایکرد چەکدارەکانیان ئەمڕۆ هەینی بەشێک لە فڕۆکەخانەی کابولیان کۆنترۆڵکردووە، بەڵام واشنتۆن ئەو هەواڵە ڕەتدەکاتەوە. بیلال کەریمی…
Total
0
Share