لێکۆڵینەوەیەک: هەر سێ کاتژمێر جارێک کەسێک بە تۆمەتى ماددەى هۆشبەر لە هەرێم دەستگیردەکرێت

بەپێى لێکۆڵینەوەیەکى مەیدانى لە پێنج ساڵى رابردوودا نزیکەى 13 هەزار کەس لە هەرێمى کوردستان بە تۆمەتى ماددەى هۆشبەر دەستگیرکراون.

لێکۆڵینەوەکە لەلایەن دامەزراوەى ڤیژن بە هاوبەشى لەگەڵ رێکخراوى (CDO) ئەنجامدراوە و تیایدا هاتووە، لە ساڵى 2024دا دوو هەزار و 457 تۆمەتبار لە هەرێمى کوردستان دەستگیرکراون.

روونیشیدەکاتەوە، لەماوەى ساڵانى (2020 تا 2024) 12 هەزار و 733 کەس بە تۆمەتى ماددەى هۆشبەر دەستگیرکراون، لەو ژمارەیە 9 هەزار و 78 کەسیان بەکارهێنەر بوون و سزادراون، سێ هەزار و 858 کەسیشیان بە تۆمەتى بازرگانیکردن بەو ماددانەوە دەستگیرکراون.

بەپێى لێکۆڵینەوەکە هەر سێ کاتژمێر جارێک کەسێک بە تۆمەتى ماددەى هۆشبەر لە هەرێم دەستگیردەکرێت و، هەتا ساڵى 2024 نزیکەى 17 جۆرى باوى ماددەى هۆشبەر تۆمارکراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پێشمەرگەكانی مەفرەزە سەرەتاییەكان یادگار و ئەمانەتی سەرۆك مام جەلال و شەهیدە سەربەرزەكانمانن

قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال رایدەگەیەنێت، پێشمەرگەكانی مەفرەزە سەرەتاییەكان، یادگار و ئەمانەتی سەرۆك مام جەلال…
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ قەرەبووی دارایی زیانلێکەوتووانی ئاگرەکەی دارەسووتاوەکە دەکرێتەوە

لێپرسراوی نووسینگەی سلێمانیی قوباد تاڵەبانی، رایگەیاند، “ئەمڕۆ دوکاندارە زیانلێکەوتووەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی قەرەبووی دارایی دەکرێنەوە”. عەتا محەمەد، لێپرسراوی…
Total
0
Share