سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی ئۆتۆبانی بابان رایدەگەیەنێت، له مانگی ئه‌یلولی ساڵی 2026، شه‌قامی 100 مه‌تریی سلێمانی ته‌واوده‌كرێت.
ئاسۆ جه‌زا، سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی ئۆتۆبانی بابان لە لێدوانێکدا رایگه‌یاند، قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌ی شه‌قامی 100 مەتری كه ناسراوه به (ئۆتۆبانی بابان)، له رۆژی 9ـی 9ـی 2026، ته‌واوده‌كرێت.
وتیشی، “له كیلۆمه‌تری دووه‌مه‌وه، له ناوچه‌ی تاسڵوجه‌وه شه‌قامه‌كه دوو چین قیرتاوكراوه و ئێستا دانیشتووانی گونده‌كانی سنووره‌كه سوودی لێوه‌رده‌گرن، بڕیاره تا كۆتایی ئه‌مساڵ، چینی سێیه‌می قیرەکە تاوه‌كو كیلۆمه‌تری 23 كۆتاییبێت و به‌ته‌واوی ئه‌و به‌شه‌ی شه‌قامه‌كه بكرێته‌وه”.
جه‌ختیشیكرده‌وه، شه‌قامه‌كه به كوالێتییه‌كی به‌رز دروستده‌كرێت كه تاوه‌كو 30-50 ساڵی داهاتوو، كێشه‌ی هاتوچۆ له‌و به‌شه‌ی شاری سلێمانی چاره‌سه‌رده‌كات.