کۆمسیۆن: وادەى وەرگرتنى لیستى کاندیدان درێژناکرێتەوە

کۆمسیۆن داواکارییەک بۆ درێژکردنەوەى وادەى وەرگرتنى لیستى کاندیدانى هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە.

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، ئەنجومەنى کۆمسیاران رەزامەندى نەدا لەسەر درێژکردنەوەى وادەى وەرگرتنى لیستى کاندیدان پشتبەست بە خشتەى کاتیی رێوشوێنەکانى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق 2025، کە لەلایەن ئەنجومەنى کۆمسیارانەوە بە بڕیارى ژمارە (1)ى کۆنووسى ژمارە (13)ى 24ى نیسان پەسەندکراوە.

رۆژى دووشەممە جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بە بڕیاری ئەنجومەنی کۆمسیاران وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکان بۆ بەشداربوون لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاوەکو کۆتایی دەوامی رۆژی پێنجشەممە (سبەینێ) درێژکرایەوە.

وتیشی، “ئەوە کۆتا وادەی پێشکەشکردن دەبێت و جارێکی دیکە درێژناکرێتەوە”.

بڕیارە لە 11ى تشرینى دووەمى داهاتوو هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ئەنجامبدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران: دەیان پرۆژەیاسای تەواونەکراو دوادەخرێن بۆ خولی داهاتوو

ئەندامێکی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، زیاتر لە 100 پرۆژەیاسای تەواونەکراو هەن، کە کارکردن لەسەر بەشێکی زۆریان، دوادەخرێن…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەران میوانداریی وەزیرانی سامانە سروشتییەکان و نەوت دەکات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق میوانداریی وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان و وەزیری نەوتی عێراق دەکات. ڕۆژنامەی نیمچەڕەسمیی عێراق بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share