دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دواخرا

دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران، هاوشێوەی دانیشتنەکەی دوێنێ دواخرا.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکی کورتدا نووسیویەتی، “ئەنجومەنی نوێنەران بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاساییەوە دانیشتنەکەی دواخست”.

پاش دواخستنی دانیشتنەکە، نوسینگەی راگەیاندنی موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، مەندەلاوی داوایکردووە ناوی ئەو پەرلەمانتارانە بڵاوبکرێتەوە، کە ئامادەی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەن نەبوون و رێژەی دارایی دیاریکراو لە مووچەکانیان ببڕدرێت.

جێی ئاماژە بۆکردنە، دوێنێ دووشەممەش، ئەنجومەنی نوێنەران بە هەمان هۆکار، دانیشتنەکەی خۆی دواخست.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شاخەوان عەبدوڵا: ئامانج لە هەمواری یاسای بودجە بۆ ئەوە بووە كە چیتر مووچە نەبێتە هەواڵ

شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بە هەمواری یاسای بودجە هیچ كێشەیەك لەبەردەم هەناردەی نەوتی هەرێم…
زیاتر ببینە

حكومەتی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە بڕیاری نوێیدا

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی دەنگیدا لەسەر پەسەندكردنی راسپاردەی كۆبوونەوەی هاوبەشی دوێنێی…
Total
0
Share