ناوەرۆکى داواکاریی حکومەتى عێراق بۆ ناردنى مووچە ئاشکرادەکرێت

پەرلەمانتارێک دوو داواکاریی حکومەتى ناوەند لە بەرامبەر ناردنى مووچە بۆ مووچەخۆرانى هەرێم ئاشکرادەکات.

عەلى حەمەساڵح، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، داواکاریی عێراق بۆ ناردنى مووچە بەجۆرێکە، نەوت رادەستی سۆمۆ بکرێت و بۆ بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک ١٦ دۆلار دەدات بە کۆمپانیاکان.

دەشڵێت، داوایەکى دیکە گەڕاندنەوەى 50%ى داهاتە فیدراڵییەکانە.

“ئەگەر نایدەن! بەدیلتان چیە؟ خەڵک چی دیکە تواناى ئەم دۆخەیان نیە” ئەو پەرلەمانتارە وا دەڵێت.

دوێنێ دواى بەڕێوەچوونى كۆبوونەوەی چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق بڵاوکرایەوە کە لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كراوە و داواكراوە حكومەتی هەرێم بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق جێبەجێبكرێت تاوەكو حكومەتی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشکرا، جەخت لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد بە پشتبەستن بە دەستوور و یاساكان كراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فازڵ نەبی: پێویستە هەولێر و بەغداد ڕێکبکەون کە هەرێمی کوردستان بەپێی تواناکانی داهاتی نانەوتی بنێرێت

بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایدەکات، کێشەیەی ئێستای هەولێر و بەغداد لەسەر پرسی ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی…
Total
0
Share