نوێترین زانیاری لەبارەی مووچە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر تا دووشەمە بڕیار لەسەر ناردنی مووچە نەدرێت، دەبێت هەرێم هەوڵەکانی چڕتربکاتەوە.

سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، ماوەیەکی زۆرە چاوەڕێی دادگای فیدراڵیین کە فەرمان سالاری دەربکات بۆئەوەی بەغداد مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت.

وتیشی، تا رۆژی یەکشەممە و دووشەممە چاوەڕێدەکەین و ئەگەر بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی دادوەرەکان پەسەندبکرێت، دەبێت دووبارە کۆبوونەوەیەکی دیکە بکرێت بۆ بڕیاردان لەسەر فەرمان سالارییەکە، ئەگەر دادگاش بڕیاری نەدا، دەبێت حکومەتی هەرێم و بەغداد دانیشن و لەسەر کێشەکانیان و ناردنی مووچە، گفتوگۆ بکەن.

دەشڵێت، ئەو شەڕەی ئێستا ناوچەکەی گرتووەتەوە کارەساتێکی خوڵقاندووە و راستەوخۆ کاریگەریی لەسەر عێراق دەبێت.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیشدەکاتەوە، “ئێمە وەکو پەرلەمانتاران، ناچینە ناو هۆڵی پەرلەمان، تاوەکو کێشەی مووچە چارەسەرنەبێت”.

لە کۆتاییەکانی مانگی شەش نزیکدەبینەوە و تائێستا، چارەنووسی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بە نادیاری ماوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فارس عیسا: حکومەتی هەرێمی کوردستان بە زیادەوە پابەندییەکانی جێبەجێکردووە

سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە زیادەوە ئەرکەکانی جێبەجێکردووە، بەڵام حکومەتی عێراق…
Total
0
Share