لە بانگهێشتنامەیەكدا پەرلەمانی كوردستان داوا لە ئەندامانی دەكات، ڕۆژی دووشەممە ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان بن، بێ ئەوەی باس لە بەرنامەی كاری دانیشتنەكە بكات.
لە ڕاگەیەندراوێكدا سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ شەممە 3ی تشرینی یەكەم ئاماژەی بەوەكردووە، “پشت به‌ست به حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له ماده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (8)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له كاتژمێر (10)ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی 5ی تشرینی یەكەم، تكایه له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌بن”.
لە بانگهێشتنامەكەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستاندا، باس لە كارنامەی دانیشتنە نەكراوە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەو دانیشتنە لەسەر داوای سەرۆكی حكومەت بووە كه پێشتر به‌گوێره‌ی ماده‌ی 66 له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان داوای ئه‌نجامدانی كردبوو.