جەنگەکە درێژە دەکێشێت

بەرپرسانى ئیسرائیل پێیانوایە شەڕەکەیان بەرامبەر ئێران زیاتر لەوەى پێشبینى دەکرا درێژە دەکێشێت.

کەناڵى 12ى ئیسرائیل لە زارى بەرپرسانى ئیسرائیلییەوە بڵاویکردەوە، جەنگى بەرامبەر ئێران درێژە دەکێشێت زیاتر لەوەى لە سەرەتادا پێشبینیمان دەکرد.

لەلایەکى دیکەوە تۆڕى “سى ئێن ئێن” لە زارى بەرپرسانى ئیسرائیلییەوە، ئیسرائیل هێرشەکانى دژ بە ئێران دەستپێکرد بەپێى پابەندیی ئەمریکا بە بەشداربوون، چونکە باوەڕى باو وابوو، سەرکەوتنە سەربازییەکان دەبنە هاندەرى ترەمپ بۆ بەشداریکردنى سەربازى لە جەنگەکەدا.

ئەو بەرپرسانە دەشڵێن، ئاستى سەرکەوتنەکانمان لە جەنگەکەدا بەرەو لاوازییە و بەردەوامیی ئەم دۆخە ئەگەرى روودانى هەڵەى لێدەکرێت.

تۆڕەکە لە زارى ئەوانەوە باسى لەوەشکرد، “ئیسرائیل ناتوانێت سەرجەم دامەزراوە ئەتۆمییەکانى ئێران لەناوببات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل كۆتاییهات و شەڕ لە غەززە دەستپێكردەوە

ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل كۆتاییهات و سوپای ئیسرائیل دەستپێكردنەوەی شەڕی لە غەززە راگەیاند. میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردووەتەوە، بزوتنەوەی…
زیاتر ببینە

عێراق سەركۆنەی هێرشی سەربازانی ئیسرائیل بۆ سەر فەڵەستینییەكان دەكات

وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەرکۆنەی هێرشی سەر نوێژخوێنانی فەڵەستین دەكات لە مزگەوتی ئەقسا، كە لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە ئەنجامدرا، بەهۆیەوە…
Total
0
Share