لە هێرشێکی ئاسمانیی ئەمریکادا گەورە تیرۆریستێک کوژرا

لە هێرشێکی فڕۆکەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نزیک گوندی سوەیدە لە جەرابلوسی رۆژهەڵاتی حەلەب ئەنجامیدا سەرکردەیەکی رێکخراوێکی تیرۆریستی کوژرا.

بەپێی میدیا ناوخۆییەکانی سوریا، چەند هێلیکۆپتەرێکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنکەی خەراب ئیشک لە کۆبانی فڕیون و بە بەرزییەکی نزم بەسەر گوندی ئەلسویدییە لە لادێی جەرابلوس فڕیون، پێش ئەوەی شەڕ و پێکدادانی توند دەست پێبکات لەو ناوچەیەی کە زیاتر لە کاتژمێرێک بەردەوام بوو.

سەرچاوەکان باسیان لەوە کردووە کە ئۆپەراسیۆنەکە کەسایەتییەک بەناوی “ئیبراهیم ئەلمەعن”، نازناوی “دلهام”ی کردووەتە ئامانج، کە سەرکردەیەکی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی رۆشنبیری بۆ دەزگاکانی راگەیاندن: رەچاوی دۆخی دەروونیی خەڵک بکەن و هەواڵی نادروست بڵاومەکەنەوە

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هه‌رێم، لەبارەی دۆخی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، گشتاندنێکی ئاراستەی سه‌رجه‌م دەزگاکانی راگەیاندن کرد. وەزارەتەکە…
Total
0
Share