شێروان دووبەردانی: هیچ كێشەیەك لە لیستی مووچە نەبوو و دواتر بە نووسراوێك ناردنی مووچە راگیرا

شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەپێی بڕیای دادگای فیدراڵی، حكومەتی عێراق پابەندكراوە بە ناردنی مووچە، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق نووسراوێكی بۆ دادگای فیدراڵی كرد و ئاماژەی بۆ ئەوە كردبوو كە بڕیارەكانی دادگا تایبەت بە ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە رووننییە كە ئەوەش بیانووە دژی مووچەخۆرانی هەرێم.

راشیگەیاند، پێشتر تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق وتبووی، لیستەكان گرفتیان تێدا نییە دوای دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆران لە عێراق پارە بۆ هەرێم دەنێردرێت و دواتر لە ناكاو بە نووسراوێك ناردنی مووچە راگیراوە.

وتیشی، “بەپێی بڕیارەكەی دادگا نابێت پرسی مووچە تێكەڵ بە پرسەكانی دیكە بكرێت”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان: لە حاڵەتی ئامادەباشییداین

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، لە حاڵەتی ئامادەباشییداین. سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان،…
Total
0
Share