تەندروستیی لوبنان: بەهۆی تەقینەوەی ئامێرەكانی پەیوەندییەوە 9 كەس كوژران

تەندروستیی لوبنان بڵاویكردەوە، بەھۆی تەقینەوەی ئامێرەكانی پەیوەندییەوە 9 كەس كوژران و 2800 كەس برینداربوون.

هاوكات وەزارەتی دەرەوەی لوبنان رایگەیاند، ئیسرائیل بەرپرسیارێتیی ھێرشە ئەلیكترۆنییەكەی سەر ئامێرەكان و تەقاندنەوەیانە، لە ئەنجومەنی ئاسایش سكاڵا لە دژی ئیسرائیل تۆماردەكەن.

لەلایەكی دیكەوە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردووەتەوە كە حەسەن نەسروڵا سەلامەتە و ھیچ زیانێكی بەھۆی تەقینەوەی ئامێرەكانی “پەیجەر” پێنەگەیشتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای هێرشەکەی سەر هەولێر ئیسرائیل زانیاریی نوێ لەبارەی درۆنی ئێرانییەوە ئاشکرادەکات

دوای بەکارهێنانی درۆنی بۆمبڕێژکراو لەلایەن گروپە چەکدارەکانی عێراقەوە، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاشکرایدەکات، ئێران لە شاری کاشانی نزیک ئەسفەهان…
Total
0
Share