تاڵیبان چاندنی حەشیشە و بازرگانی و بەكارهێنانی هۆشبەر قەدەغە دەكات

بزوتنەوەی تاڵیبان ڕایدەگەیەنێت، لەمڕۆوە چاندنی قنەب و بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە سەرجەم جۆرەكانی هۆشبەر لە سەرتاسەری وڵات قەدەغەیە.

ئەژماری فەرمی تاڵیبان لە تویتەر (ئیمارەی ئیسلامی) مەرسومێكی تایبەت بە قەدەغەكردنی چاندنی حەشیشی لە ئەفغانستان بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، “ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەكرێت كە بەهەموو شێوەیەك چاندنی حەشیشە لە سەرتاسەری ئەفغانستان ڕێگری لێدەكرێت، پاش دەرچوونی ئەم فەرمانە، لەئێستاوە ڕێگە بەهیچ كەسێك نادرێت حەشیشە لە خاكەكەیدا بچێنێت، هەركەس سەرپێچیی فەرمانەكە بكات چێندراوەكەی لەناودەبرێت و بەپێی حوكمی شەرعی مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت”.

بزوتنەوەكە بەهەمان شێوە بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەریشی لە سەرتاسەری وڵات بە سەرجەم جۆرەكانیەوە (خواردنەوەی كحولی، حەشیشە، ئەفیون، هیرۆیین، شیشە، حەب و ئەوانی دیكە) قەدەغە كردووە، هەروەك فرۆشتن، گواستنەوە، بازرگانیكردن ، هاوردە، هەناردە و بەرهەمهێنانی قەدەغەیە.

دووپاتیشیكردووەتەوە، هەر كەسێك سەرپێچی فەرمانەكە بكات لەدوای دەرچوونیەوە، دەدرێتە لایەنە دادوەرییەكان و ڕووبەڕووی سزای قورس دەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: ململانێی ئێمە و ئەمریکا هەرگیز بە خۆبەدەستەوەدانی ئێمە کۆتایی نایەت

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، پێویستە هەمووان بزانن کە ئەم ململانێیە، هەرگیز بە خۆبەدەستەوەدانی ئێران کۆتایی نایەت. محەمەد باقر…
زیاتر ببینە

یەکێک لەو کەسانەی لە فڕۆکە ئەمریکییەکە کەوتە خوارەوە یاریزانێکی ئەفغانییە

بەرپرسانی ئەفغانی دووپاتیانکردەوە، کە یەک یاریزانی گەنج دوای ئەوەی هەوڵیداوە خۆی هەڵبواسێت بە فڕۆکەیەکی سەربازیی ئەمریکیدا، کەوتووەتە خوارەوە…
Total
0
Share