پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێک بە تۆمەتی دزینی 360 هەزار دۆلار رادەگەیەنێت.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی خاوەن كارێك لە نووسینگەی ناوبازاڕی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سكاڵای تۆماركرد كە بڕی 360 هەزار دۆلاری لێدزراوە، بڕیاری دادوەری تایبەتمەند بۆ دۆسییەکە وەرگیراو هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواچوونەكانیان دەستپێكرد.
دەشڵێت، سەرەنجام توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی ناوبازاڕی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمانەوە دەستگیربكرێت، لەکاتی دەستگیرکردنیدا، دەستگیرا بەسەر بڕێک لەو پارەیەی کە تۆمەتبار دزیبووی لەگەڵ ئوتۆمبێلێکدا.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، تۆمەتبار لای سكاڵاكار وەك كارمەند كاریكردووە و دانی بەوەدا ناوە كە لەماوەی دوو ساڵدا بڕی 90هەزار دۆلار (نۆ دەفتەر دۆلار)ی لەخاوەنکارەکەی دزیوە، ئێستا تۆمەتبار لەدایکبووی 1997 بەبڕیاری دادوەری تایبەتمەند و بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.