ژووری ئۆپراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات: لەکاتی کەوتنەخوارەوەی مووشەک چەند رێنماییەک جێبەجێبکەن

ژووری ئۆپراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات، چەند رێنماییەکی بۆ هاوڵاتییان بڵاوکردەوە، کە لەکاتی کەوتنەخوارەوەی درۆن یان مووشەک، جێبەجێیان بکەن.

رێنماییەکان:

– راستەوخۆ شوێنی بەئامانجگیراو بەجێبهێڵە و قەرەباڵغی دروستمەکە.

– هاوکاری تیمە ئەمنییەکان بە و رێنماییەکان جێبەجێبکە، مەبە بە بەشێک لە گرتنی رێگە و دروستکردنی بەربەست بۆ تیمە فریاگوزارییەکان.

– دەستکاریی هیچ پاشماوەیەکی جەنگیی مەکە، لەوانەیە دووبارە مەترسیی تەقینەوەی هەبێت.

– دووربکەوە لە گرتنی وێنەی شوێنەکە و پۆستکردنی لە سۆشیال میدیاکان.

– چاودێریی سەرچاوەی هەواڵە باوەڕپێکراوەکانی حکومەت بکە و دووربکەوە لە پڕوپاگەندەکان.

– دڵنیاببەوە لە سەلامەتیی خۆت و خێزانەکەت، تاوەکو دڵەڕاوکێ کەمبکەیتەوە.

– ئەگەر لەناو ماڵدا یاخود ئۆفیسی کارکردنەکەت بوویت، دووربکەوە لە پەنجەرەکان و بەکارهێنانی بەرزکەرەوەکان (مەسعەد).

– ئەگەر لەناو ئۆتۆمبێلەکەتدا بوویت، لەناو ئۆتۆمبێلەکەتدا بمێنەوە و لە تەنیشتی رێگەکە بوەستە و مەودایەکی سەلامەت بەجێبهێڵە لەو شوێنەی بەئامانجگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای هێرشەکەی سەر هەولێر ئیسرائیل زانیاریی نوێ لەبارەی درۆنی ئێرانییەوە ئاشکرادەکات

دوای بەکارهێنانی درۆنی بۆمبڕێژکراو لەلایەن گروپە چەکدارەکانی عێراقەوە، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاشکرایدەکات، ئێران لە شاری کاشانی نزیک ئەسفەهان…
Total
0
Share