وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، هەفتەی ئاییندە تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکەنەوە.
لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکان – وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، بڵاویکردەوە، لە هەفتەی ئاییندەوە تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکەنەوە.
1-تاقیکردنەوەی وەزاری ( خولی یەکەم ) پۆلی 12ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانییەوە بەگوێرەی خشتەی هاوپێچکراو دەبێت.
2- تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی نۆیەمى بنەڕەتی (خولی دووەم) بە گوێرەی خشتەی هاوپێچکراو دەبێت.
3- تاقیکردنەوەکانی پۆلە ناکۆتاکان لە پۆلی چواری بنەڕەتی تاوەکو 11ی ئامادەیی حکومی و ناحکومی – سیستمی وەزارەتی پەروەردە – (خولی دووەم)، لە 21ی حوزەیرانی 2025 تاوەکو 6ی تەمموزی 2025 دەبێت.
4- قوتابخانە حکومی و ناحکومییە (خۆماڵییەکان و نێودەوڵەتییەکان) بەگوێرەی ئەو خشتەیەی قوتابخانە دایدەنێت لە هەفتەی ئاییندەوە تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکەنەوە .
وەزارەتی پەروەردە: تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکەنەوە