نوێترین ئاماری بریندارانی ئێران ئاشکراکرا

تاران-ی پایتەختی ئێران

وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماری قوربانیانی هێرشەکانی ئیسرائیلی ئاشکراکرد و جەختیکردەوە زۆرینەیان هاوڵاتیی مەدەنین.

وەزارەتی تەندروستیی ئێران بڵاویکردەوە، لە رۆژی هەینییەوە کە ئیـ.ـسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر وڵاتەکە دەستپێکردووە هەزار و 800 هاوڵاتیی برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرینەی قوربانییەکان هاوڵاتیی مەدەنین و هیچ پەیوەندییەکیان بە هیچ چالاکییەکی سەربازییەوە نەبووە.

ئاشکراشیکرد، سەرجەم پزیشکان و پەرستاران و کارمەندانی کەرتی تەندروستیی گەڕێندراونەتەوە سەر کارەکانیان، مۆڵەتی کارکردن راگیراوە و ئاگادارکراونەتەوە بە شێوەی هەمیشەیی لە نەخۆشخانەکاندا بمێننەوە بۆ چارەسەری برینداران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئێران: ئەگەر ئەمریکا فشاربکات بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە لە بابەتی ئەتۆمیدا نەرمی دەنوێنین

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتیکردووەتەوە، ئەگەر ئەمریکا فشاربکات بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ئەو وڵاتە و…
زیاتر ببینە

ئێران هاوردەکردنی ئامێری میوزیك و چاویلکەی بەرخۆری قەدەغەکردووە

لەماوەی ڕابردوودا چەند جارێك هەواڵی ئەوە بڵاوكرایەوە، كە لە ئێران هاوردەکردنی ‏ئامێری میوزیك قەدەغەكراوە، هەنگاوەكە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
Total
0
Share