ڕۆحانی: بەهۆی خۆڕاگری گەل و حکومەتی ئێران ترەمپ توشی شکستبوو

حەسەن ڕۆحانی، سەرۆککۆماری ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی شوبات ڕایگەیاند کە دۆناڵد ترەمپ بەهۆی فشارەکانی لەسەر ئێران و لەبەرامبەردا خۆڕاگری گەلی ئێران و چۆکدانەدانی حکومەتی ئێران توشی شکست هات.

لە میانی بەشداریکردنی لە یادی 46 ساڵەی سەرکەوتنی شۆڕشی ئێراندا ڕایگەیاند، “بەهۆی چۆکدانەنادنی حکومەتی ئێران و خۆڕاگری گەلەکەی ترەمپ توشی ئەو شکستە بوو کە دەیبینین”، دەشڵێت: “دوای ئەوەی واشنتۆن لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی کشایەوە ئێمەش کشانەوەمان لەو ڕێککەوتنە ڕاگەیاند وبەمەش ترەمپ ئەوەی بەدەستهێنا کە دەیویست”.

ڕۆحانی باسی لەوەکردوە، “گەلی ئێران لە ماوەی سەدەی ڕابردوودا توشی دوو جەنگی گەورە هاتوون، یەکێکیان شەڕی هەشت ساڵەی وڵاتەکەمان لەگەڵ ڕژێمی سەدام حسێن، سەرۆکی پێشووی عێراق، کە سەرکەوتنێکی گەورەمان تێیدا بەدەستهێنا، هەروەها ئەو جەنگە ئابورییەی بەرامبەر ئێران دەکرێت و تائێستاش بەردەوامە و بە پشتیوانی خودا لەمەشدا سەرکەوتن بەدەستدەهێنین”.

جەختیشیکردەوە، “لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا وڵاتەکەمان بە دۆخێکی ئابوریی سەختدا تێپەڕی و توانیمان سەرکەوتن بەدەستبهێنین لەبەرامبەر فشارەکانی ئەمریکادا”.

ڕاشیگەیاند کە بەرلە کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی وڵاتەکەی بەرزترین ڕێژەی سەدی لە گەشەی ئابورییدا تۆمارکردووە، ئەمەش بەشێک لە وڵاتانی نیگەرانکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو جیۆلۆجییە هۆڵەندییەی پێشبینیی بومەلەرزەكەی كرد زانیارییەكی دیكە دەخاتەڕوو

دوای ئەوەی پێشبینییەكانی دەنگدانەوەی گەورەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و ناوەندە زانستییەكاندا لێكەوتەوە، زانا و توێژەرە هۆڵەندییە تایبەتمەندەكەی بواری…
Total
0
Share