وەزارەتی تەندروستی: حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی دەستنیشانکرا

تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی دەستنیشانکرا.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بڵاویکردەوە، حاڵەتێکی دیکەی تووشبوون بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا، ئەویش پیاوێکی دانیشتووی شاری سلێمانی/ چوارچرایە.

دەشڵێت، ئەو تووشبووە تەمەنی 41 ساڵە، لەڕێگای سەربڕینی چەندین ئاژەڵ، بەرکەوتەی ئاژەڵی تووشبوو بووە، دوای گومانلێکردن بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون و بوونی نیشانەکانی و چەندین رێکاری دەستنیشانکردن و چارەسەری پزیشکی گیراوەتەبەر، ئێستا لەژێر چاودێریی پزیشکی لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و چارەسەر وەردەگرێت و تاوەکو ئێستا باری تەندروستی جێگیرە.

وەزارەتەکە دەڵێت، تاوەکو ئێستا دوای بوونی چەندین حاڵەتی گومانلێکراوی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان و هاتنیان بۆ نەخۆشخانە و بەدواداچوون و پشکنین بۆ گومانلێکراوان لەماوەی دوو مانگی رابردوو، دەرەنجام تەنها شەش حاڵەت دەسنیشانکراون و پشتڕاستکراوەتەوە کە حاڵەتێکیان لەبەر قورسیی باری تەندروستی گیانیلەدەستدا و حالەتەکانی دیکە بەتەواوی چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پێویستە ئیلهام لە جەژن وەرگرین بۆ لێبوردەیی و ئاشتەوایی و زاڵكردنی گیانی یەكتر قبووڵكردن

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم پەیامێكی پیرۆزبایی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانەوە بڵاوكردەوە و دەڵێت، “پێویستە ئیلهام لە…
Total
0
Share