دۆناڵد ترەمپ: بەزوویی ئاشتیی دەخەینە نێوان ئیسـرائیل و ئێرانەوە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، وەك چۆن پاكستان و هیندستانم رێكخست بەزوویی ئاشتیی دەخەینە نێوان ئیسـرائیل و ئێرانەوە”.

راشیگەیاند، پێویستە لەسەر ئێران و ئیسرائیل دەستبەجێ بگەنە رێككەوتن و بۆ ئەو مەبەستەش هەنگاوی پێویست دەگرینەبەر.

وتیشی، “لە ئێستادا پەیوەندی و كۆبوونەوەی زۆر لە ئارادایە سەبارەت بە ئاڵۆزییەكانی نێوان ئێران و ئیسرائیل بۆئەوەی كۆتایی بە شەڕی نێوانیان بهێنن و بەمزوانە لە نێوان ئێران و ئیسرائیلدا ئاشتی بەرقەرار دەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیدارەی وزە و زانیاریی ئەمریکا: لەگەڵ بەردەوامیی سزاکانی سەر ئێران ئەمریکا نەوتی لەو وڵاتەوە هاوردەکردووە

بەپێی ڕاگەیەندراوەکانی ئیدارەی وزە و زانیاریی ئەمریکا، نەوتهەڵگرێکی بە قەبارەی 1.033 ملیۆن بەرمیل نەوتی ئێرانی هاوردەکردووە. ئیدارەی وزە…
Total
0
Share