سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، هیچ بڕیارێک بۆ راگرتنی جوڵەی بازرگانی لەلایەن ئێرانەوە نەدراوە.
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی، رایگەیاند، تاوەکو ئێستا جوڵەی بازرگانی لەگەڵ ئێران ئاساییە و هیچ بڕیارێکی راگرتنی ئەو جوڵەیە یان داخستنی دەروازەکان و قەدەغەکرنی جۆرێک کاڵا لەلایەن ئێرانەوە نەدراوە.
وتیشی، ئەو کاڵایانەی لە ئێرانەوە هاوردەی هەرێم دەکرێن زۆرترینیان کاڵا و پێداویستیی بازرگانین لەگەڵ شیرەمەنی، سەوزە و میوەش پێشتر بە بڕی زۆر لە ئێرانەوە هاوردە دەکرا، بەڵام ئێستا بەهۆی ئەوەی وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆیە، پێویستمان بە هاوردەکردن نییە، بەڵكو جوتیارەکانمان گرفتی بە بازاڕکردنی بەرهەمەکانیان هەیە.