کەشتییەکی ئێرانی لە ئاوەکانی کوەیت نوقم بوو سێ کەس گیانیان لەدەستدا

سەرچاوە ئێرانییەکان بڵاویانکردەوە، کەشتییەکی بازرگانیی ئێرانی لە ئاوەکانی کوەیت نقوم بووە و بەهۆیەوە سێ کارمەندی کەشتییەکە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی زانیاریی ئاژانسی ئینتیخابی ئێرانی، تیمی کەشتییەکە ئێرانی و هیندی بوون، تاوەکو ئێستا تەرمی سێ کەس دۆزراونەتەوە و گەڕان بۆ تەرمی سێ کەسی دیکە بەردەوامە.

دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە هیچ زانیارییەکیان لەبارەی جۆری ئەو کاڵایانە ئاشکرا نەکردووە کە لەنێو کەشتییەکەدا بوون و باسی ئەوەشیان نەکردووە کە کەشتییەکە ویستویەتی بەرەو کوێ بڕوات.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی.. میدیاكانی ئێران باس لە سەركەوتنی ڕەئیسی دەكەن

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەرگای ناوەندەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران دوای 19 کاتژمێر لە كردنەوەیان، داخران، چاودێرانی هەڵبژاردنەکان دەڵێن،…
Total
0
Share