کەشناسیی عێراق: پلەى گەرمی لە دوو پارێزگا نیوەى کوڵان تێدەپەڕێنێت

بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى ئەگەرى بەرزبوونەوەى خۆڵ لە هەندێک ناوچە هەیە و گەرمیی دوو پارێزگاش دەگاتە 51 پلە.

دەستەى کەشناسیی عێراق رایگەیاند، سبەى یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، خۆڵبارین لە بەشەکانى رۆژهەڵاتى ناوچەکانى ناوەڕاست و باشوور دەبێت و، پلەى گەرمى نزیکدەبێتەوە لە پلەکانى ئەمڕۆ.

بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى بەرزترین پلەى گەرمى بەمجۆرە دەبێت، “بەغداد و نەجەف 47 پلە، سلێمانى و هەولێر 42، دیالە و کەرکوک و ئەنبار 44، کەربەلا 46، ناسریە 50 و میسان و بەسڕە 51 پلەى سەدى”.

باسى لەوەشکرد، رۆژى دووشەممە کەشوهەوا ساماڵ و گەرم دەبێت، لەگەڵ دەرکەوتنى پەڵەهەور لە ناوچەکانى باشوور و، پلەى گەرمیش لە ناوچەکانى ناوەڕاست و باکوور کەمێک دادەبەزێت.

هەر بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسیی عێراق رۆژى سێشەممە پلەى گەرمى کەمێک نزم و رۆژى چوارشەممەش کەمێک بەرزدەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەڕێوەبەری مێزی عێراق لە ئەنجومەنی ئەتڵانتیک کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ڤیکتۆریا تایلەر، بەڕێوەبەری مێزی عێراق لە ئەنجومەنی ئەتڵانتیک کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا،…
Total
0
Share