مەسعود پزیشکیان: ئیسرائیل لەوەی کردی پەشیمان دەبێتەوە

سەرۆک کۆماری ئێران لەبارەی هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆسەر وڵاتەکە، پەیامێکی بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەی مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێراندا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەرمیی خۆی بڵاوکراوەتەوە، هاتووە، “هەر کە هێرشی تاوانکاریی رژێمی زایۆنیستی روویدا، سەرۆک کۆمار و تیمی حکومەت بەڕێوەبردنی شوێنی رووداوەکەیان گرتەئەستۆ و کۆبوونەوەی تایبەتی دەستەی حکومەت سەبارەت بەو بابەتە بەڕێوەچووە”.

لە پەیامەکەدا جەختیش لەوە کراوەتەوە، بەم نزیکانە پزیشکیان قسە بۆ هاوڵاتییان دەکات.

سەرۆک کۆماری ئێران دەشڵێت، “رژێمی زایۆنیستی، لەو کردەوەیەی ئەمڕۆ کردی، پەشیمان دەبێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێردەى تايبەتى ئەمريكا و نوێنەری هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش واز لە ئەرکەکەی دەهێنێت

مایک پۆمەپەیۆ، وەزيرى دەرەوەى ئەمريكا، ڕايگەياند کە جێمس جێفرى، نێردەى تايبەتى ئەمريكا بۆ سوريا و نوێنەرى هاوپەيمانیی نێودەوڵەتیی…
Total
0
Share