نوێترین پەیامى ئیسرائیل دەربارەى هێرشەکانى سەر ئێران

بەرپرسانى ئیسرائیل سووربوون لەسەر پێکانى ئامانجەکان لە ئێران و پاراستنى ئیسرائیلییەکان دووپاتدەکەنەوە.

گیدۆن سار، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، دوو دامەزراوەی ئەتۆمیی ئێرانمان کردە ئامانج و، دامەزراوەى نەتەنز-مان بە تەواوى لەکارخست.

وتیشى، “هەڵمەت و هێرشەکانمان بەردەوامییان دەبێت، دەبێت لەگەڵ سەری مارەکەدا لە جەنگدا بین”.

وتەکانى وەزیرى دەرەوە دواى ئەو هێرشانە بوون کە بەرەبەیانى ئەمڕۆ بۆ سەر تاران و ژمارەیەک شار و ناوچەى دیکەى ئێران ئەنجامدران و بەهۆیەوە چەندین سەرکردەى سەربازى و زاناى ئەتۆمى کوژران، جگە لە تێکدانى ژێرخانى سەربازى و ئەتۆمى.

لاى خۆیەوە سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئاسمانی وڵاتەکەمان پارێزراوە و هیچ مووشەک و درۆنێک لە خاکی ئیسرائیل نەکەوتووتە خوارەوە، ئۆپراسیۆنی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانمان بەردەوامی هەیە.

هەر سەبارەت بە زیانەکانى ئێران ئەڤێجای ئادرێی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، دوو سەکۆی هەڵدانی مووشەک و سێ ئامڕازی هەڵدانی مووشەکی بالیستی ئێرانمان تێکشکاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هه‌ر هاوڵاتییه‌كى ئیماراتى خۆی ڤاكسین نه‌كردبێت ڕێگه‌ى پێنادرێت گه‌شت ئه‌نجام بدات

ئیمارات بڕیاریدا هه‌ر هاوڵاتییه‌كى وڵاته‌كه‌ى خۆی ڤاكسین نه‌كردبێت ڕێگه‌ى پێنه‌دات گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجامبدات و بڕیاره‌كه‌‌ش له‌ 10ی…
Total
0
Share