کەناڵی 12ـی ئیسرائیل: فڕۆکەخانەی بن گوریۆن چۆڵکرا

کەناڵی 12ـی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بن گوریۆن چۆڵکرا.

بەگوێرەی کەناڵی 12ـی ئیسرائیل، بەهۆی ئەگەری هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئێرانەوە، ئاسمانی ئیسرائیل بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا تا کاتێکی نادیار داخرا.

کەناڵەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، فڕۆکەخانەی بن گوریۆن-ی نێودەوڵەتی؛ کە گەورەترین فڕۆکەخانەی ئیسرائیلە، چۆڵکرا و فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکانی، بەبێ سەرنشین بۆ فڕۆکەخانەکانی دیکە گواسترانەوە.

ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، هێرشی بەرفراوانی کردە سەر ئێران و جگە لە دامەزراوە ئەتۆمییەکان و باڵەخانە ئەمنییەکانی وڵاتەکە، چەندین بەرپرسی باڵای سەربازی و زانای ئەتۆمی کرانەئامانج و کوژران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران: لە دروستكردنی فڕۆكەی بێفڕۆكەواندا سەركەوتنمان بەدەستهێنا

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران ڕایدەگەیەنێت، گەورەترین دەستكەوت كە ئێران بەدەستیهێناوە پڕكردنەوەی پێداویستییە سەربازییەكانە بۆ ئەوەش پشت بە هیچ…
Total
0
Share