بەلەمێکی توركی خۆی بە کەشتییەکی نەوت ھەڵگریی یۆنانی-یدا كێشا

لە کەناراوەکانی ناوچەی کاراتاش سەربە پارێزگای ئەدەنە باشووری تورکیا، بەلەمێکی ڕاوکردن لەگەڵ کەشتییەکی نەوت ھەڵگریی یۆنانی بەریەککەوتن و لە ئاکامدا، پێنج ڕاوچیی تورکی خنكان كە تەرمی چواریان دۆزاوەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە لەلایەن فەرماندەیی ئاسایشی کەناردەریای تورکیا بڵاوکراوەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی تشرینی دووەم، بەلەمێکی ڕاوکردن لەگەڵ کەشتییەکی نەوت ھەڵگریی یۆنانی بە دووری 15 میل لە ناوچەی کاراتاش، بەریەککەوتوون کە بووەتە هۆی وەرگەڕانی بەلەمە توركییەكە.

ئاماژە بەوەشدراوە کە بەھۆی ڕوداوەکەوە، پێنج ڕاوچی تورک خنكان و بێسەروشوێن بوون، هەروەها تیمەکانی ئاسایشی کەناردەریا لە ھەوڵەکانیان بەردەوامن بە ئامانجی دۆزینەوەی بێسەروشوێنبووان.

بەڵام پاش چەند كاتژمێرێك، پارێزگاری ئەدەنە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، تەرمی چوار لەو ڕاوچییە توركانەیان دۆزیووەتەوە كە بەهۆی ڕوداوەكەوە بێسەروشوێن بوون و تا ئێستا تەرمی دانەیەكیان نەدۆزراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەسەدە: هەوڵی هەڵاتنی داعشییەكان پیلانی دەرەكی و بەتایبەت توركیا بوو‏

فەرماندەیەكی هەسەدە بوونی دەستی دەرەكی، بەتایبەت توركیا دووپاتدەكاتەوە لە ڕووداوەكانی حەسەكە، دەڵێت، نیازەكە هێنانەدەرەوەی سەرجەم چەكدارەكانی داعش بووە…
زیاتر ببینە

عەباس عەراقچی: لێدان لە پرد ئێـ.ـرانییەکان ناچار ناکات خۆیان ڕادەستبکەن

وەزیری دەرەوەی ئێـ.ـران، ڕایگەیاند، لێدان لە پردی تەواونەکراو ئێـ.ـرانییەکان ناچار ناکات خۆیان ڕادەستبکەن. عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێـ.ـران،…
Total
0
Share