ئاسایشى سلێمانى: تۆمەتبارى رووداوەکەى چوارەم رۆژى جەژن دەستگیرکرا

ئاسایشى سلێمانى دەستگیرکردنى تۆمەتبارێک رادەگەیەنێت و دەڵێت، لە چوارەم شەوى جەژندا بووەتە هۆکارى مەترسى بۆ سەر خێزانێک.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، شەوی 9ى حوزەیران لە شەقامی بەختیاریی شاری سلێمانی، بەهۆکاری پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل گرژی و ئاڵۆزی لەنێوانیان دروست دەبێت و، تۆمەتباری رووداوەکە دەبێتە هۆکاری هەڕەشە و مەترسی بۆ سەر خێزانێک.

دەشڵێت، لەسەر ئەم رووداوە، ئاسایشی سلێمانی بە بڕیاری دادوەر، بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ئەنجامدا و تۆمەتباری رووداوەکەیان بەناوی (ش.ر.ف.) دەستگیرکرد.

لەئێستادا تۆمەتبار بە ماددەی 434 لە یاسای سزادان راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە، وەک ئەوەى لە راگەیەندراوەکەى ئاسایشدا هاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی سەركردایەتی: سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵبژێردرا تا چاکسازییەکانی درێژە پێبدات

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەروتاری ڕاگەیاندنی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی بڵاوكردەوە و دەڵێت، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانیی هەڵبژارد تا…
Total
0
Share