سبەینێ لە جیهاندا دیاردەیەکی گەردوونی روودەدات کە مانگی شلیکی پێدەوترێت، شارەزایەکی کەشناسیش دەڵێت، “لە ئاسمانی هەرێم نابینرێت”.
سالار حاجی عەلی شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سبەینێ دیاردەی گەردوونی مانگی شلیک روودەدات، کە جۆرێکی تایبەتی مانگی پڕە کە لە نزیکترین خاڵی زەویدا روودەدات، بەهۆیەوە رەنگی مانگ هاوشێوەی رەنگی شلیک دەردەکەوێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری رەنگی سووری مانگ بۆ شکانی تیشکی خۆر لە بەرگەهەوای زەوی لە کاتی پڕبوونیدا دەگەڕێتەوە.
ئاشکراشیکرد، دیاردەکە لە ئاسمانی وڵاتەکانی ئوسترالیا، رۆژهەڵاتی ئاسیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبینرێت، بەڵام لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەهۆی پیسبوونی هەوا و هەڵکەوتە جوگرافییەکەی هەستی پێناکرێت.