دارستانی سلێمانی: بەهۆی گرانیی نەوتەوە هەموو دارستانەکان مەترسییان لەسەرە

بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی سلێمانی هۆشداری لە مەترسیی سەر دارستانەکان دەدات، بەپێی بەڕێوەبەرایەتییەکە زیادەڕەوی و بڕینەوەی دار زۆربووە.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا هاوکار جەلال بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی ڕایگەیاند، مەترسیی سەر دارستانەکان تەنها سلێمانی ناگرێتەوە بەڵکو هەموو دارستانەکان بەهۆی زیادەڕەوییەوە مەترسییان لەسەرە.

ئاماژەی بەوەکرد، کە زیادەڕەوییەکان لە بڕینەوەی دار لەلایەن خەڵکەوە زیادیکردووە، ئەوەش هەڕشە و مەترسییە بۆ سەر دارستانەکان.

هۆکاری زیادبوونی زیادەڕەوییەکان بەپێی بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی بۆ گرانیی نەوت و دابەشنەکردنی نەوتی ماڵانەوەیە کە خەڵک زیاتر پەنا بۆ بڕینەوەی دار دەبەن.

لەگەڵ ئەوەشدا جەختیکردەوە، کە بۆ ئەمساڵ ڕێکارەکانیان بۆ ڕێگریکردن لە بڕینەوەی دارستانەکان و زیادەڕەوی توندتر کردووە و هەماهەنگییان لەگەڵ پۆلیسی دارستان هەیە بۆ بەدواداچوونی بڕینەوەی دارستانەکان.

باسی لەوەشکرد، کە خۆشبەختانە لەمساڵدا هیچ حاڵەتیکی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی سلێمانی ڕووینەداوە، تەنها یەک حاڵەت لە شاخی گۆیژە هەبووە و زیانی بە چوار دار گەیاندووە.

لەگەڵ ئەوەشدا پڕۆژەی سەوزکردنی شاخی گۆیژە و چاندنی نەمام لە سلێمانی بەردەوامیی هەیە و تائێستا 800 دۆنم سەوزکراون و بە هەماهەنگی لەگەڵ چوار کۆمپانیا سەرپەرشتی دەکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. رۆژنامەنووس و چالاكوانان گردبوونەوەی ناڕەزاییان دژ بە سزادانی شێروان شێروانی ئەنجامدا

دژ بە بڕیاری دووبارە سزادانی شێروان شێروانی، ژمارەیەك لە رۆژنامەنووس و چالاكوانان لە سلێمانی گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا. گردبوونەوەكە…
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح بۆ مەسرور بارزانی:
پاڵاوگەی لاناز دەتوانێت قەیرانی بەنزین چارەسەربكات

عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری كوردستان، داواكارییەكی ئاراستەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان كرد و دەڵێت، پاڵاوگەیەكی ناوخۆ دەتوانێت…
Total
0
Share