وەزارەتی بازرگانیی عێراق: وەرزی بەبازاڕکردنی گەنم کۆتاییهات

وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ یەکشەممە وەرزی بەبازاڕکردنی بەروبوومی گەنمی ناوخۆیی لە پارێزگاکانی باشووری عێراق کۆتاییهات.

حەیدەر گەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانیی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سەرانسەری پارێزگاکانی باشووری عێراق بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو بڕەی وەرگیراوە، لە ئاستی چاوەڕوانییەکان تێپەڕیوە، ئەمەش رەنگدانەوەی هۆشیاری و پابەندبوونی جووتیارانە بە رێنمایی و رێساکانی کشتوکاڵی و کوالێتیی بەرهەمهێنان”.

وتیشی، وەزارەتی بازرگانی پێشتر سایلۆ و کۆگاکانی ئامادەکردووە، بۆ ئەوەی ئەو بڕە زۆرە لە گەنم وەربگرن و هەموو ئەو بڕە گەنمەی جووتیاران رادەستیان کردووە، بەبێ هیچ بەربەستێک و بە تەواوی وەرگیراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیوەندییەکانی عێراق: کەمکردنەوەی کرێی ئینتەرنێت هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و دەبێت جێبەجێی بکەن

لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو بڕیارەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی عێراق داویەتی هەرێمی…
زیاتر ببینە

وتەبێژی کۆمسیۆن وردەکاریی بڕیاری تەرخانکردنی پێنج کورسیی پەرلەمان بۆ پێکهاتەکان ئاشکرادەکات

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند، لە 100 کورسی پەرلەمانی کوردستان بڕیاردراوە پێنج کورسیان بۆ پێکهاتەکان تەرخانبکرێت.…
Total
0
Share