1.5 ملیۆن حاجی ئەمڕۆ لە کێوی عەرەفە بەسەردەبەن

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە 1.5 ملیۆن حاجی بەرەو کێوی عەرەفە بەڕێکەوتوون و تەواوی رۆژەکە لەوێ بەسەردەبەن و یەکێک لە ئەرکە ئاینییە گرنگەکانی حەج جێبەجێدەکەن.

کێوی عەرەفە دەکەوێتە سەر رێگای سەرەکی نێوان شاری مەککە و شاری تائیف لە وڵاتی سعودیە، پانی شاخەکە نزیکەی 300 مەترە و بەرزی لوتکەکەی دەگاتە حەوت مەتر، بەراورد بە کێوەکانی دەوروبەری بەرزترە.

وەستان لەسەر کێوی عەرەفە یەکێکە لە ئەرکە سەرەکییەکانی بەجێهێنانی فەریزەی حەج، بە شێوەیەک هەر حاجییەک لەو کاتەی دیاریکراوە لەوێ ئامادەنەبێت، حەجەکەی قبوڵکراو نابێت.

رێورەسمی وەستان لەسەر کێوی عەرەفە، لە نوێژی نیوەڕۆی رۆژی 9 ی زولحیجە دەستپێدەکات تا نوێژی عیشای هەمان رۆژ، لەو کاتەدا حاجیان بەردەوام دەبن لە دوعا و نزا و پاڕانەوەکانیان.

بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ، زیاتر لە 1.5 ملیۆن حاجی لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە بەرەو چیای عەرەفە بەڕێکەوتوون.

لای خۆیەوە وەزیری حەجی سعودیە رایگەیاند، ئەمڕۆ حاجیان لە کەشوهەوایەکی گەرمدا روویان لە کێوی عەرەفە کردووە، بەڵام بە تایبەت لە کاتەکانی نیوەڕۆدا پێویستە حاجیان پابەندبن لە مانەوەیان لەو خێمانەدا کە لە دامێنی چیاکە بۆیان ئامادەکراوە و جگە لەوەش سەرکێشی نەکەن بۆ چوونە بەشی سەرەوەی کێوەکە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوە: 11 عێراقی لە بومەلەرزەكەی دووشەممە گیانیان لەدەستداوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، ژمارەی ئەو عێراقییانەی لە بومەلەرزەكەی دووشەممە گیانیان لەدەستداوە بۆ 11 كەس بەرزبووەوە. ئەحمەد سەحاف،…
Total
0
Share