کاروان گەزنەیی: سبەینێ بافڵ جەلال تاڵەبانی لە خانەقینەوە پەیامی دەبێت

کاروان گەزنەیی رایگەیاند، سبەینێ کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدانی لیستی ٢٢٢ ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە خانەقین بەڕێوەدەچێت و بافڵ جەلال تاڵەبانی وتارێکی دەبێت.

کاروان گەزنەیی وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە کەرنەڤاڵی جەماوەری و ناساندنی کاندیدانی لیستی ٢٢٢ ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بازنەی دیالە- خانەقین بەڕێوەدەچێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، کەرنەڤاڵەکە کاتژمێر 4:00 ی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی وەرزشی خانەقین، بەرامبەر بینای قائیمقامییەتی شارەکە بەڕێوەدەچێت کە تێیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتارێک پێشکەشدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەسەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆدەبێتەوە

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسیدا كە بەسەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی…
Total
0
Share