شارەوانیی سلێمانی: كاركردن لە شەقامی 100 مەتری بەردەوامە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئەم وێنانەی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، “كاركردن لە پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری ناسراو بە شەقامی شاڕێی بابان بەردەوامە”.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، ئەمڕۆ سێشەممە لە چوارچێوەی خێراتركرنی كارەكانی پڕۆژەكە دەستكرا بەتێكردنی 600 مەتر سێجا كۆنكرێت لە دیواری یەكتربڕی ژمارە 15 كە دەكەوێتە سەر ڕێگای قەرەداغ.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئامادەكاریكراوە بۆ تێكردنی بەشی یەكەمی كۆنكرێتی سەقفی پردی ژمارە 24 بە بڕی 300 مەتر سێجا كە بڕیارە لە كاتژمێر چواری بەرەبەیان دەست بە تێكردنی بكرێت كە ئەو پردە دەكەوێتە سەر چەمی تانجەرۆ و درێژییەكەی 450 مەتر دەبێت بە چوار ساید.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەیەكی پەرلەمان دەچێتە پۆڵەندا و لە گرفتی كۆچبەران دەكۆڵنەوە

لیژنەی پەیوەندییەكان و ڕەوەندی كوردستانیی پەرلەمانی كوردستان سەردانی وڵاتی پۆڵەندا دەكات، سەرۆكایەتیی پەرلەمان ئامادەیە پێداویستییەكانیان بۆ دابینبكات. لە…
زیاتر ببینە

ئومێد خۆشناو: دەسەڵاتدارانی عێراق هەموو كێشەی كوردستانیان لە مووچەدا چڕكردووەتەوە

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، دەسەڵاتدارانی عێراق هەموو كێشەی كوردستانیان لە مووچەدا چڕكردووەتەوە لەكاتێكدا دەیان كێشەی دیكەمان لەگەڵ…
Total
0
Share