دژی بڕیاری زیندانیكردنی شێروان شێروانی گردبوونەوە ئەنجامدەدرێت و هەڵوێست رادەگەیەنرێت

بە دروشمی”بەرگرییكردن لە ئازادیی بەرپرسیارێتیی هەمووانە، حەق نییە بێدەنگ بین” دەستەی بەرگریی لە ئازادی رایدەگەیەنێت، نادادپەروەرانە بڕیاری چوار ساڵی تر زیندانی بۆ رۆژنامەنووس (شێروان شێروانی) لەسەر چەند تۆمەتێكی بێبنەما دەركرا.

ئاماژەیان بۆ ئەوەش كردووە، “ئێمە كۆمەڵێك چالاكوان و رۆژنامەنووس و رۆشنبیرین لە پێناو دروستكردنی فشار لەسەر دەسەڵاتی دادوەریی و گەیاندنی دەنگمان بەرای گشتی بۆ پێداچوونەوە بەو بڕیارە نادادپەروەرانەدا، رۆژی دووشەممە 21ی 8ی 2023 كاتژمێر 10ی سەر لە بەیانی لەبەردەم دادگای هەڵەبجە كۆدەبینەوە.

دەشڵێن، “هەڵوێستی خۆمان لە رێگای بەیاننامەیەكەوە رادەگەیەنین و داوای بەشداریی و پشتیوانیتان لێدەكەین لەپێناو ئازادكردنی شێروان شێروانی و سەرجەم گیراوانی بادینان و كۆتاییهێنان بەم سەركوتكارییە”.

– هەولێر، شوێن: بەردەم كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ.
– دهۆك، شوێن: بەردەم دادگا
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتبارێك بەنارنجۆك ڕوبەڕووی هێزەكانی پۆلیسی هەولێر بووەوە و دەستگیركرا

پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە لە كاتی هەوڵدان بۆ دەستگیركردنەكەیدا بە نارنجۆك ڕوبەڕووی هێزەكانی پۆلیس بووەتەوە. بەڕێوەبەرایەتی…
زیاتر ببینە

ھەر ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا کە دەستی بەسەردا دەگیرێت بەبڕی یەک ملیۆن دینار سزادەدرێت

عەقید نەوشیروان حەمەئەمین، ئەفسەر لە ھاتوچۆی رۆژھەڵاتی سلێمانی بە رادیۆی فەرمی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی راگەیاند ھەر ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا…
Total
0
Share