ئەمریکا ژمارەی سەربازەکانی لە سووریا کەمتردەکاتەوە

American and Russian military vehicles near the border with Turkey in al-Malikiyah, Syria, in June, 2020. (AFP)

تۆماس باراک، نوێنەری ئەمریکا لە سوریا رایگەیاند، واشنتن دەستیکردووە بە کەمکردنەوەی ژمارەی سەربازەکانی لە سووریا و تەنها یەک بنکەی هێزە ئەمریکییەکان دەهێڵدرێتەوە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئێن تی ڤی تورکی، تۆماس باراک رایگەیاند، “ئێمە بنکەکانمان لە هەشت بنکەوە کەمکردەوە بۆ پێنج، پاشان سێ، پێدەچێت بەمنزیکانە تەنها یەک بنکە لە سووریا بهێڵینەوە”.

لەلایەکی دیکەشەوە، روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، لەم ماوەیەی دواییدا هێزەکانی ئەمریکا دوو بنکەی ستراتیجییان لە رۆژهەڵاتی پارێزگای دێرەزۆر، بە تایبەتی کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر و کێڵگەی غازی کۆنۆکۆ، چۆڵکردووە.

بەگوێرەی روانگەکە، هێزەکانی ئەمریکا لە 18ـی ئایارەوە، وردەوردە دەستیان بە جێهێشتنی بنکەکانیان کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتبارانی هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی عێراق لە ئیستانبوڵ دەستگیرکران

رۆژنامەی سەباح-ی تورکیا هەواڵی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە، کە ئێوارەی دوێنێ کونسوڵخانەی عێراقیان لە ئیستانبوڵ کردەئامانج. رۆژنامەکە لە…
Total
0
Share