پۆلیسی راپەڕین: ژنێک کوژرا و سێ کەسی دیکە برینداربوون

وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، لە ئەنجامی رووداوێکی تەقەکردن ژنێک کوژرا و ێ کەسی دیکە برینداربوون”.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە ناو بازاڕی نایەی چوارقوڕنە کەسێک تەقەی کرد بەهۆیەوە ژنێک کوژرا و سێ کەسی دیکە برینداربوون کە ژن و منداڵێک و کوڕێکی گەنجن”.

باسی لەوەشکرد، دەوترێت ئەو ژنەی گیانیلەدەستداوە خەسوی تەقەکەرەیە، ئێستا تەرمی کوژراوەکە لە پزیشکی دادە و بۆ راستیی رووداوەکە لێکۆڵینەوە دەکەین و وتەی کەسوکارەکەی وەردەگرین.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share