ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هیندستان نزیکدەبێتەوە لە سێ هەزار کەس

ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هیندستان بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و حکومەت داوا لە هاوڵاتییان دەکات، رێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێبکەن.

وەزارەتی تەندروستیی هیندستان ئاشکرای دەکات، ژمارەی تووشبووانی کۆڤید-19 لە هیندستان گەیشتووەتە دوو هەزار و 710 حاڵەتی چالاک و لەو ژمارەیەش، هەزار و 170 نەخۆش لە چاکبوونەوە نزیکن.

بەرپرسانی تەندروستیی هیندستان ئاماژە بەوەدەکەن، ئامادەکاریی تەواو بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە کراوە و بۆ هەر حاڵەتێکی لەناکاو، تیمی فریاگوزارییان ئامادەکردووە.

جەختیش لەوە دەکەنەوە، زۆربەی ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسەکە بوون، تەنها نیشانە سووکەکانیان تیادا دەرکەوتووە و هیچ مەترسییەک لەسەر ژیانیان نییە.

حکومەتی وڵاتەکە داوا لە هاوڵاتییان دەکات، رێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێبکەن و هەرکەسێکیش گومانی لە تووشبوونی بە ڤایرۆسەکە هەیە، بەبێ رینمایی پزیشک، هیچ دەرمانێک بەکارنەهێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جۆنسن: پێویستە وڵاتانی ئەوروپا پشتیوانیی ئۆكرانیا بكەن لە گەڕاندنەوەی ئەو ناوچانەی كە ڕوسیا كۆنترۆڵیكردوون

سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ڕایگەیاند، پێویسته‌ وڵاتانی ئەوروپا پشتیوانیی ئۆكرانیا بكه‌ن لە گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ ڕوسیا كۆنترۆڵی كردوون.…
Total
0
Share