بەهۆى تەقینەوەى مینەوە 8 کرێکار لە سنوورى گوندى کێلوى پێنجوێن برینداربوون

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاریی خێرای سلێمانی رایگەیاند، لە گوندی كێلوی پێنجوێن بەهۆی تەقینەوەی مینەوە هەشت كرێكار برینداربوون و دووانیان رەوانەی سلێمانی كراون.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاریی خێرای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە پێنجوێن 8 كرێكار بەهۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوون و دوانیان رەوانەی نەخۆشخانەی شاری سلێمانی كراون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئێستادا باری تەندروستی سەرجەم كرێكارەكان جێگیرە و شەش لە بریندارەكان لە پێنجوێن چارەسەریان بۆكراوە و تەنها دووان لە بریندارەكان رەوانەی سلێمانی كراون.

ئەوەشیخستەڕوو، ئەو دوو كرێكارەی رەوانەی نەخۆشخانەی شار كراون چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و لە ئێستاشدا باری تەندروستیان جێگیرە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆ: پێویستە ماتۆڕی بێدەنگ و کارەبایی بۆ کاری دیلیڤەری بەکاربهێندرێت

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەست بە ماتۆڕەکانی دیلیڤەری چەند بڕیارێکی دەرکرد. وەزارەتەکە نووسراوی بڕیارەکانی بڵاوکردەوە و بەپێی…
Total
0
Share