دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، “من هەمیشە پەیوەندییەکی باشم لەگەڵ ڤلادمیر پوتین هەبووە، بەڵام ئێستا ئەو شتێکی بەسەرهاتووە، ئەو بەڕاستی شێت بووە”.
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، هەمیشە وتوومە پوتین هەموو ئۆکرانیای دەوێت، نەک بەشێکی بەڵام ئەگەر ئەمە بکات دەبێتە هۆی رووخانی روسیا.
لە رابردوودا دۆناڵد ترەمپ چەندین جار سەرسامی خۆی بە سەرۆکی روسیا دەربڕیوە، بەڵام لەدوای دەستپێکردنی هەوڵەکان بۆ ئاشتی لە ئۆکرانیا و نەبوونی دەرئەنجامی دانوستانەکانی ئاشتی چەندین جار هێرشیکردووەتە سەر.